منداڵە ساواكەی عەفرین تەندروستی باشە

+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر

منداڵە تازە لە دایکبووەکەی لە ژێر باڵەخانەیەکی داڕووخا و بە بوومەلەرزەکە لە نزیک عەفرین رزگارکرا.

ئەو منداڵە کە هێشتا وێڵاشەکەی بە دایکییەوە نووسا بوو، لە بوومەلەرزەکەی عەفرین کەوتە ژێر داروپەردوی باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی لە شارۆچکەی جەندەریس لەنزیک عەفرین رزگارکرا و گەیەندرایە نەخۆشخانە و ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی عەفرین چارەسەری بۆ دەکرێت.

خزمێکی منداڵەکە بە ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێسی وت منداڵەکە کچە و تاکە کەسە لە خێزانەکەی بە زیندوویی رزگاری بووە و چارەسەر كێشە تەندروستییەكانی بۆ دەكرێت.

تیمەكانی تەندوستی لە نەخۆشخانەكە بەوردی چاودێری منداڵەكە دەكەن و ئێستا تەندروستییەكی زۆرباشی هەیە و لەژێر چاودێری ورد دایە.