دوو رۆژ بەردەوام دەبێت
حەوتەمین فێستیڤاڵی خلیسکانێی سەر بەفر لە باڵەکایەتی ئەنجام دەدرێت
964+
ئاکام غەفور- سۆران
لە گوندی وێزەی باڵەکایەتی حەوتەمین فێستیڤاڵی خلیسکانێی سەر بەفر ئەنجامدەدرێت و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، زیاتر لە 150 یاریزانی ناوخۆ و بیانی بەژدارن.
کەش و جەو و بەفرەکەشی با لەولاوە بوەستێ چی دیمەنێکی دڵڕفێنی دروست کردووە و بەشداربووان و هاوڵاتیان تا دەتوانن چێژی لێ دەبینن.
فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ئیدارەی سۆران بە 964ـی وت،” فێستیڤاڵەکە بۆ دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە خۆ دەگرێت، کە جگە لە یاری سکی، کەمپینی شەو مانەوە و ئاهەنگ و گۆرانی لە خۆ دەگرێت”.
وتیشی، یاریزانی بیانی و ناوخۆ بەژدارن، ئەمە کاریگەری باشی هەیە لەسەر کەرتی گەشتیاری ، یارمەتی دەرە بۆ زیاتر بروەدان بە گەشتیاری زستانە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی