ژن و منداڵێک بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کران
ئاگری شوقەکەی بنەسڵاوە کۆنتڕۆڵ کرا و چەند کەسێک لە ژوورەوە گیریان خواردووە
964+
دەشتی عارف – هەولێر
بە هۆکارێکی نەزانراو ئاگر لە شوقەیەک لە رێگەی کۆنی بنەسڵاوە کەوتەوە، بەهۆیەوە ژنێک بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە و ئێستاش هەوڵی رزگارکردنی ئەو کەسانە دەدەن، کە لەناو بیناکە گیریان خواردووە.
شایەدحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە پەیامنێری 964ـی وت، ئاگرەکە لە کاتژمێر 9:20 خولەك لە شوقەی یەکەم کەوتەوە و سەرەتا دراوسێکان بە هانایانەوە چوون و ژن و منداڵێکیان رزگار کرد، دواتر تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتن و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد و ئەو ژن و منداڵەش بەڕێکران بۆ نەخۆشخانە بەهۆی ئەوەی تووشی تەنگەنەفەسی ببوون.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر