گرافیک؛ 964+
جگه له‌مانگى 1 مانگى 7ـى پاریش وه‌رده‌گرن
سێشه‌ممه دیاریكرا بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ى مامۆستایانى گرێبه‌ست له هه‌ولێر و دهۆك
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رۆژى سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه دیاریكراوه بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ى مامۆستایانى گرێبه‌ست له هه‌ولێر و دهۆك، دوو موچه به‌سه‌ریه‌كه‌وه وه‌رده‌گرن، یه‌كه‌میان هی مانگى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ و دووه‌میشیان هی مانگى ته‌مموزى ساڵى پاره.
پێشتر، مامۆستایان سلێمانى، گه‌رمیان، هه‌ڵه‌بجه و راپه‌ڕین موچه‌ى هه‌ردوو مانگى 7 و 8 ـى پارساڵیان وه‌رگرتووه.
ئه‌م زانیاریانه عه‌لى ره‌ئوف مسته‌فا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان به 964 ـى دا و دووپاتیشیكرده‌وه كه له ئه‌مڕۆوه پاره‌ى موچه‌ى ئه‌م مامۆستایانه گه‌یشتووه‌ته بانكه‌كانى هه‌ولێر و دهۆك.
سه‌باره‌ت به موچه‌ى مانگى ئابی ساڵى 2024 یش وتى “به‌ڵێنمان پێدراوه به‌زووترین كات ئه‌ویش بۆ مامۆستایان خه‌رج بكرێت، به‌ڵام جارێ كاته‌كه‌ى دیار نییه”.
هه‌فته‌ى رابردوو عه‌لى ره‌ئوف به 964ـى وتبوو له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێیان راگه‌یاندووه كه له هه‌فته‌ى داهاتوو (واته ئه‌م هه‌فته‌یه) هه‌رسێ موچه‌ى مامۆستایانى گرێبه‌ست دابه‌ش ده‌كرێت.