چاڵوچۆڵەکان پڕدەکاتەوە

شارەوانی سلێمانى شەقامەکان پینە دەکات

964+

وریا فەتاح

کار و چالاکى ئەم هەفتەیەى بەشى ئامێرەکان و لیژنەى تێکەڵەڕێژکردنى شارەوانیى سلێمانى، پینەکردنى شەقامەکان و پڕکردنەوەى چاڵوچۆڵییەکان بووە.

شارەوانییەکە بڵاوى کردووەتەوە، لەم هەفتەیەدا بەشى ئامێرەکان، چاڵەکانى شەقامى بازنەیى مەلیک مەحمودى لە نزیک پردى کۆبانێ و بەنزینخانەی بینایى و دووڕیانى سەرچنار، بە قیرى سارد پڕکردنەوە.

وەک ئەوەى شارەوانییەکە باسى دەکات، هەر لەلایەن بەشى ئامێرەکانەوە، هەریەک لە گەڕەکەکانى (جیهان، قولەرەیسى، گەڕەکەکانى کانى شینکە و کۆمپانیاى نەوزاد)، دواى ئەوەى ئاو و ئاوەڕۆیان بۆ ئەنجامدرا، شەقامەکانیان نۆژەنکرایەوە.