بۆ شاخەوانانه‌ و دراوسێی گۆیژەیە

لووتکەی مەحمودخانی دزڵی لە مین پاکرایەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانى

ئەمڕۆ بەشێک لە لووتکەی مەحمودخانی دزڵی لە زنجیرە شاخەکانی ئەزمەڕ له‌ سلێمانى لە مین پاکرایەوە و رادەستی شاخەوانان کرا.
پاككردنه‌وه‌ى لووتکەکە له‌سه‌ر داخوازى گرووپه‌كانى شاخه‌وانى بووه‌، كه‌ پێشتر داوایان له‌ ده‌زگاى مینى سلێمانى كردبوو بۆیان پاک بكه‌نه‌وه‌.
موحسین شێخ عەبدولکەریم، بەڕێوه‌بەری گشتیی کاروباری مینی سلێمانی بە 964 وت، بەشێک لە لووتکە چیای مەحمودخانی دزڵی لە مین پاكکراوەتەوە.
مینه‌ چێنراوه‌كان هی سەردەمی حکومەتی بەعسن و هێشتاش چەند بەشێکی دیکەی ماوە پاکبکرێتەوە.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاخەوانان لەسەر لوتکەی گۆیژە هاوخەمی خۆیان راگەیاند

شاخەوانان لەسەر لوتکەی گۆیژە هاوخەمی خۆیان راگەیاند

شاخەوانانی سلێمانی پارکی ئازادییان پاک کردەوە

شاخەوانانی سلێمانی پارکی ئازادییان پاک کردەوە

دووه‌م رێڕەوی ئاسنین بە رووی شاخەواناندا كرایەوە

دووه‌م رێڕەوی ئاسنین بە رووی شاخەواناندا كرایەوە