یەک ئۆنسە بە 2812 دۆلارە

نرخى زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

964+

وریا فەتاح

لەگەڵ دەستپێکى ساڵى نوێ، بەهاى زێڕ لە جیهاندا بەرەو ئاستێکى بەرز هەنگاوی نا و رۆژ لە دواى رۆژ بەرەو بەرزبوونەوە رۆیشت، بەشێوەیەک لە کۆتا رۆژى 2024 دا، نرخى یەک ئۆنسەى زێڕ بە 2609 دۆلار بوو، بەڵام ئەمڕۆ گەیشتووە بە 2812 دۆلار، بەمەش لە ساڵى نوێدا هەر ئۆنسەیەک 203 دۆلار بەرز بووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، یەک ئۆنسەى بە 2812 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەرمەبناى ئەو نرخە، سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر، بۆ ئەمڕۆ نرخى زێڕى بەم شێوەیە لە بازاڕدا دیارى کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 675 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 618 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 590 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 505 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرامە

زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، لەسەرووى هەموویانەوە خاوبوونەوەى گرژییەکان و دواتر سەپاندنى پێناسەى گورمرگى بەسەر کەنەدا و مەکسیک لەلایەن ئەمەریکاوە.

لە ساڵى نوێدا هەر مسقاڵێک زێڕ سەروو 20 هەزار بەرز بووەتە...

لە ساڵى نوێدا هەر مسقاڵێک زێڕ سەروو 20 هەزار بەرز بووەتەوە