تیمۆسی و دایکی فۆتۆ: سۆشیال میدیا
لە فەیسبووکەوە دایکی راستەقینەی خۆی دۆزییەوە
پیاوێک لە بەریتانیا لە تەمەنی 59 ساڵیدا، بە یارمەتی گرووپێکی خێرخوازی لەرێگهی تۆڕی كۆمهڵایهتی فەیسبووکهوه دایکی راستەقینەی خۆی دۆزییهوه.
تیمۆسی وڵچ، مامۆستایەکی دانیشتووی لەندەنه، 58 ساڵ پێش ئێستا و لەو کاتەی تەمەنی تەنیا 6 هەفتە بووە، له دایکی خۆی، کە تەمەنی 18 ساڵ بهوە، جیادەکرێتەوە.
تیمۆسی لەو ماوەیەدا لەگەڵ خێزانیکی لەندەنی، کە لەمنداڵییەوە بەخێویان کردووە، ژیاوە و هیچکات هەستی بەوە نەکردبوو خێزانی راستەقینەی خۆی نیم، بۆیه هەوڵی دۆزینەوەی دایک و باوکی راستەقینەی خۆی نەداوە، تا ئەو کاتەی ئەو ژن و پیاوە گیان لە دەستدەدەن.
تیمۆسی لە رێگهی کۆپییەکی ناسنامەی دایکی راستەقینەی و بە هاوکاری گرووپێکی خێرخوازی لە فەیسبووک، دوای چەندان مانگ له گهڕان و دوای 58 ساڵ، دایکی راستهقینهی لە تەمەنی 76 ساڵیدا دۆزییهوه.
تیمۆسی ئەو کاتەی دایکی بینیوە، بەم جۆرە باس کردووە “توانیم خۆم لە چاوی دایکم ببینم”.
تیمۆسی دوای دۆزینەوەی دایکی زانیویەتی، کە باوکی بە رەچەڵەک ئێرانییە و خاوەن برایەکی گەورەتریشە، بە پێی هەواڵێک کە لە بی بی سی بڵاوی کردووهتهوه، ئێستا بە دوای باوک و برا گەورەکەیشیدا دەگەڕێت.