ئیمارات به زیاتر له 13 ملیۆن دۆلار یارمەتی سووریا ده‌دات
+964
هێرۆ مەولودی
ئیماراتی عەرەبی رایگەیاندوە، بۆ یارمەتی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی سووریا 13 ملیۆن دۆلار تەرخاندەکات.
ئیماراتی عەرەبی دوای بوومەلەرزەكه‌ی دوێنێی توركیا و سووریا، بڕیاری دا هاوکاری مرۆیی خۆی بە بڕی 13 ملیۆن و 600 هەزار دۆلارە بگەیه‌نێتە سووریا.
ئاژانسی هەواڵی ئیمارات بڵاویکردووەتەوە، شێخ محەمەد بن را‌شد ئالمەکتوم، حاکمی دوبەی سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەو هاوکارییە مرۆییە بۆ سووریا دەکات.
سەرلە بەیانی رۆژی دووشەمە 6ی شوبات بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 لە هەردوو وڵاتی تورکیا و سووریای دا، بەپێی دواترین ئامارەکان تا ئێستا زیاتر لە 5000 هەزار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به هه‌زاران كه‌سیس بریندارن، جگه له‌وه‌ی به سه‌دانی دیكه‌ش له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كان بێسه‌رشوێنن و به هه‌زاران كه‌سیش بێ ماڵ و حاڵ ماوه‌نه‌ته‌وه.