هێزەكانی هاوپەیمانان لە سوریا، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
"چەکی پێشکەوتووی گواستووەتەوە"
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتى فڕۆکەیەک پێداویستی گەیاندە حەسەکە
964+
ژووری هەواڵ
هاوپەیمانیی نێودەڵەتی فڕۆکەیەکى بارهەڵگرى گەیاندە بنکەى شەدادى لە باشوورى حەسەکە، روانگەى سووریش بۆ مافەکانى مرۆڤ دەڵێت، فڕۆکەکە پێداویستیی سەربازی و لۆجستى گواستووەتەوە.
روانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاند، فڕۆکەکە رۆژى 26ـی ئەم مانگە لە خەرابەجیر لە بنکەى سەربازیی ئەمریکا لە باکوورى حەسەکە نیشتووەتەوە، کە کەرەستەى لۆجستى و سەربازیی و چەکى پێشکەوتووی هەڵگرتووە.
روانگەکە دەشڵێت، هێزەکانى هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە بەهێزکردنى بنکە سەربازییەکانیان کە لە باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا.
گەیاندنی هاوکارییەکان هاوکاتە لەگەڵ هێرش و بۆردوومانی بەردەوامی سوپای تورکیا بۆسەر بەنداوی تشرین لە کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان، کە بەهۆیانەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە.