دوو لە بەشداربووانی هەڵمەتەکە لە کاتی ناشتنی نەمامدا وێنە: قایمقامیەتی دوکان
500 نەمامی زەیتونی لێ چێندرا
دارستانێکی سووتاوی قەزای دوکان سەوز دەکرێتەوە
964+
ژێوار خدر
مۆنۆمێنتی ئەنفال لە قەزای دوکان لە هەڵمەتێکدا سەوز کرایەوە و کۆمەڵێک نەمامی تازەی لێ چێندرا.
قایمقامیەتی دوکان، نوسراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بەهاوکاری رێکخراوێک هەڵمەتێکییان دەستپێکردووە بۆ سەوزکردنەوەی دارستانی مۆنۆمێنتی ئەنفال، کە پێشتر لە چەند رووداوێکی جیاوازی ئاگر کەوتنەوەدا بەشێک لە دارەکانی دارستانەکە سووتابوون.
دەشڵێت، لە هەڵمەتەکەدا 500 نەمامی زەیتون لە شوێنی دارە سووتاوەکان نێژراون، لە داهاتووشدا هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ زیاتر سەوز کردنی قەزای دوکان و گرنگیدان بە ژینگەی سنورەکە .