کارەبای سلێمانی کێبڵی موەلیدەکانی ناو بازاڕ لێدەکاتەوە - وێنە: بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی
"سیمای شاریان ناشیرین کردووە"
کارەبای سلێمانی کێبڵی موەلیدەکانی ناو بازاڕ لێدەکاتەوە
964+
شۆڕش قادری
دوای جێبەجێکردنی سیستمی کارەبای پریپەید، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی کێبڵی موەلیدەکانی ناو بازاڕ لێدەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لەزاری ئەندازیار دلێر عادل، لێپرسراوی هۆبەی چاکسازیی کارەبای ناوەندی شار بڵاویکردووەتەوە، “بەچەند قۆناغێک له فلكهی خانهقا تا نزیک مزگهوتی قەرەچێوار بههەردوو دهستی راست و چهپی شەقامەکە، لەسەر رێڕەوی فیدهری 176 و 309 نزیكهی ههزار مهتر تویست كێبڵی مۆلیده لە ستونەکانی کارەبا لێكراوەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای جێبەجێکردنی سیستمی کارەبای پریپەیت بەسەر فیدەرەکانی ناو بازاڕ، ماوەی ساڵێک زیاترە بەهۆی بوونی کارەبای نیشتمانی بەردەوام، سەرجەم موەلیدەکانی ناوبازاڕ هەڵگیراون.
دلێر عادل دەشڵێت، “لەئێستادا لە ژێر چاودێری هۆبەی ناوەندی شار سەرجەم تویست کیبڵەکان لێدەکرێنەوە، کە سیمایەکی ناشرینی بەخشیبوو بە شەقامەکانی ناوبازاڕ جگە لە دروستکردنی ئاستەنگی بۆ کارمەندانی چاکسازی، بارزۆریش بوو بۆ ستونەکان”.
بەقسەی لێپرسراوی هۆبەی چاکسازیی کارەبای ناوەندی شاری سلێمانی، پێشتریش کێبڵی موەلیدەی چەند شەقام و بازاڕێکی دیکە لێکراونەتەوە.