توركیا داوا لە ئیسرائیل دەكات هاوكاریی وڵاتەكەی بكات

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

دوای بوومەلەرزەكەی ئەمڕۆی توركیا، حكومەتی ئەو وڵاتە داوا لە ئیسرائیل دەكات هاوكاریی وڵاتەكەی بكات.

ئاژانسی هەواڵی ئیسرائیلی، ئێن 12 لە بارەی رووداوەكەی توركیاوە نه‌وسیویەتی:  “ئەمڕۆ حكومەتی توركیا بە فەرمی داوای لە ئیسرائیل كردووە، هاوكاری مرۆیی و تەندروستی بگەیەنێتە وڵاتەكەی و بەهانایانەوە بچن”.

ئەفیغای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی: لەسەر داوای حكومەتی توركیا تیمەكانی ئامادەكاریی سەربازی و مەدەنی ئیسرائیل ئامادەكاریی تەواویان كردووە بۆ ئەوەی تیمەكانیان بچنە خاكی توركیاوە و هاوكاری بگەیەننە ئەو وڵاتە.

بوومەلەرزەکە 10 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان، بەشێک لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا، باشووری کوردستان و عێراقی گرتەوە، ئەوە جگە لەوەی لە لوبنان و ئوردنیش هەستی پێکراوە.