رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە
لە کەرکوک 16بازرگان و ئالودەبووی مادەی هۆشبەر دەستگیر کران
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
هێزەئەمنییەکانی کەرکوک لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا 16 بازرگان و ئالودەبووی مادەی هۆشبەریان دەستگیردووە و دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەکی بێ مۆڵەت و بڕێک کریستاڵ وحەپی هۆشبەر گرتووە.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە کەرکوک بە 964ـی وت، دوای چاودێریکردنی ورد و لەسەر بڕیاری دادوەر و دانانی بۆسە لە چەند گەڕەکێکی جیاوازی شارەکە، دوای رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تۆمەتباراندا، توانرا ئە 16 کەسە دەستگیربکەن.
سەرچاوەکە وتیشی، لە کاتی دەستگیرکردنیان دەست بەسەر سێ دەمانچە و بڕێک مادەی کریستاڵو چوا هەزار حەبی هۆشبەر وچەند پارچە کەلوپەلێکی بەکارهێنانی کریستاڵ و سێ ئۆتۆمبێلدا گرتووە.
پێداچوونەوە: هاوبەش