لەبارەى هەناردەى نەوتە

راگەیەندراوێک لە حکومەتى هەرێمەوە

964+

وریا فەتاح

وتەبێژى حکومەتى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، دوای چەندین کۆبوونەوە و هەوڵ و ماندووبوون بۆ ئەوەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هەموار بکرێتەوە و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە،هەرچەندە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمیشی بۆ کرا، بەڵام بەداخەوە لە کۆتا ساتەکاندا، دەنگی لەسەر نەدرا.

لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەکراوە کە حکومەتى هەرێم توشى سەرسوڕمان بووە کە پێشنیارێک لەلایەن نوێنەرى حکومەتى فیداڵ لە ئەنجومەنى نوێنەران، تاکلایەنە و بەبێ راوێژ لەگەڵ حکومەتى هەرێم بکرێت یان لە ئەنجومەنى وەزیرانى فیدراڵییەوە دەنگى لەسەر درابێت، بۆ ئەنجومەنى نوێنەران نێردراوە.

دەقی راگەیێندراوەکەی  حکومەتی هەرێمی کوردستان:

دوای چەندین کۆبوونەوە و هەوڵ و ماندووبوون بۆ ئەوەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هەموار بکرێتەوە و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەست پێ بکاتەوە ،هەرچەندە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمیشی بۆ کرا، بەڵام بەداخەوە لە کۆتا ساتەکاندا ، دەنگی لەسەر نەدرا .

ئێمە تووشی سەرسوڕمان بووین بەوەی پێشنیارێک لە لایەن نوێنەری حکومەتی فیدراڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، تاکلایەنە و بە بێ ئەوەی ڕاوێژ لەگەڵ حکومەتی هەرێم بکرێت، یان لە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵەوە دەنگی لەسەر درابێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران نێردراوە، كە ئەم پێشنیارە لەهەمانکاتدا دژی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵیشە تایبەت بە هەموارکردنەوەی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان .

ئەم هەوڵانە زیان بە هەموو عێراق دەگەیەنن و کێشەکان قووڵتر دەکەنەوە و خزمەت بە چارەسەرکردنی پرسەکان ناکات. بۆیە ئێمە ئەو هەوڵ و پێشنیارانە ، بە هەموو شێوەیەک ڕەت دەکەینەوە و دژی دەوەستین. بۆیە دەبێت ئەو پێشنیارەی لەسەر ڕێککەوتووین ، بخرێتە دەنگدانەوە.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2025/1/23