دیمه‌نى چاككردنه‌وه‌ى پێشووى به‌شێكی شه‌قامى ناو بازاڕى چوارقوڕنه له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه... وێنه: شاره‌وانى چوارقوڕنه.
قیڕكردنیشی له‌گه‌ڵه
ناو بازاڕى ناحیه‌ى چوارقوڕنه رێكده‌خرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى چوارقوڕنه له‌ه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى ساڵى نوێیدا بڕیار رێكخستنه‌وه‌ى ناو بازاڕى ناحیه‌كه‌ى دا، رێكخستنه‌وه‌كه‌ش به‌ته‌ینا لادانى زێده‌ڕۆیی و رێكخستنى شوێنكاره‌كانى نییه، به‌ڵكو فیڕتاوكردنى شه‌قامه‌كه‌شی له‌گه‌ڵدایه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌ن بڕیاردرا به جوانكردن و دیزاینكردنی ناوبازار، هەروەها ئەو مێزو عەرەبانە و دەستگێڕانەی كە شۆستەو شەقامەكانیان داگیركردوە و بونەتە هۆكاری رێگریكردن لە هاتووچۆی هاوڵاتیان و ناشرینكردنی سیمای ناوبازاڕ، هه‌موویان رێكبخرێنه‌وه.
حه‌سه‌ن زرار، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى چوارقوڕنه به 964ـى راگه‌یاند، قێڕتاوكردنه‌وه‌ى شه‌قامى سه‌ره‌كى ناوبازاڕ به‌شێكی گرنگى رێكخستنه‌وه‌ى بازاڕه‌كه ده‌بێت.
وتیشی “پڕۆژه‌ى قیڕتاوكردنه‌وه‌كه كه‌له‌سه‌ر پاره‌ى پتڕۆ د‌ۆلار بوو ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه به‌هۆى نه‌ناردنى نه‌وتى هه‌رێم راگیراوه و ده‌مانه‌وێت ده‌ست به جێبه‌جێكردنى بكرێته‌وه”
ئه‌و پڕۆژانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه له چوارچێوه‌ى پتڕۆ د‌ۆلار وه‌ستاون، جێبه‌جێكردنیان ده‌خرێته‌وه سه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كه په‌یوه‌ندیدارن، ئه‌وه‌ى چوارقوڕنه‌ش ده‌خرێته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تى شاره‌وانى.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى شاره‌وانیش نه‌یكات ئه‌وا ده‌تواندرێت له‌رێگه‌ى وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ى جێبه‌جێ بكرێت.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن پلان وایه كه له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا رێكخستنه‌وه گشتییه‌كه بۆ ناو بازاڕى ناحیه‌كه‌یان به‌ته‌واوى جێبه‌جێ بكرێت.