شلێر کۆیی وادەڵێت
“کە زیندووین شتمان بۆ بکەن نەک کە مردین”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
شلێر کۆیی لە 964ەوە وەسیەت بۆ منداڵەکانی دەکات و بە حەسرەتیشەوە بیری هونەر و نواندن دەکات و دەڵێت، هونەر لەم وڵاتە کەس ناژیەنێت.
ماوەیەکی زۆرە شلێر کۆیی هیچ کارێکی هونەری نەکردووە لەم بارەیەوە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، تەندروستیم جێگیر نەبوو بەهۆی دوو نەشتەرگەریەوە لە دوو ساڵی رابردوودا، بەڵام ناشمەوێ کارێک بکەم کارەکانی پێشووم بسڕێتەوە و کاری جوان هەبێت بێگومان دەیکەم و هونەر لە خوێنمدایە و بیری نواندن دەکەم.
شلێر کۆیی دایکی دوو کچ و کوڕێکە کە هەر سێکیان کاری هونەریان هەڵبژاردووە، بەڵام وەک باسی دەکات ئەوە حەزی خۆیان بووە و رێگریان نەبووە، دەنا پێی باش نەبووە هونەر هەڵبژێرن، چونکە هونەر کەس ناژیەنێت
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح