ده‌نگۆكانیان ره‌تكرده‌وه
گواستنه‌وه‌ى تابلۆى ئۆتۆمبێل له هه‌ڵه‌بجه بۆ شاره‌كان و به‌پێچه‌وانه‌وه ئاساییه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، گواستنه‌وه‌ى تابلۆى ئۆتۆمبێل له پارێزگاكه‌یان بۆ شاره‌كان و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هیچ كێشه‌و گرفتێكی نییه و به شێوه‌یه‌كی ئاسایى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌واڵى وه‌ستانى گواستنه‌وه‌ى تابلۆكان له‌چه‌ند سۆشیاڵ میدیایه‌كى هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور بڵاوكرایه‌وه به‌ڵام هاتوچۆى ئه‌م پارێزگایه به روونكردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌مه‌ى ره‌تكرده‌وه.
هاتوچۆ روونیكردووه‌ته‌وه، گواستنه‌وه‌ى تابلۆ (تۆمار)ـى ئۆتۆمبێل له هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆ شاره‌کانى هه‌رێمی كوردستان هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌و شارانه بۆ هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ ده‌كرێت و به‌رده‌وامه.