لە پێنجوێن

هەڵمەتێک بۆ نەهێشتنی ڤەیپ بەڕێوەچوو

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی پێنجوێن  کەوتونەتە خۆیان و  سەردانی قوتابخانە و لیژنەی فتوایان لە پێنجوێن کرد بۆ ئەوەی بە تەواوی ڤەیپ نەهێڵن لە قەزاکەدا.

سەروەر کەریم، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان بە 964ـی راگەیاند، لە هەڵمەتێکدا نزیکەی 200 ڤەیپیان دەستگیرکردووە لە پێنجوێن لە ماوەکانی رابردوودا و فرۆشیارەکانیش دراونەتە دادگا.

وتیشی، لە ئێستادا قوتابخانە و مامۆستایانی ئاینییان بەسەر کردووەتەوە و دەیانەوێت ڤەیپ لە قەزاکە نەمێنێت و بنبڕ ببێت و ئەو هەڵمەتەش بگاتە هەموو هەرێمی کوردستان.

روونیشئکردەوە، کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەڕێوەبەری گومرکی باشماخ کردووە تاوەکو هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ رێگری کردن لە هاوردەکردنی ڤەیپ.

“بناوانەکەیمان شێلاوە (ئیشەکەمان توندوتڵکردووە) و دەمانەوێت لە هەموو هەرێمی کوردستان هەڵمەتێک بەڕێوەبچێت بۆ ئەوەی کڕین و فرۆشتنی ڤەیپ قەدەغە بکرێت” سەروەر کەریم وای وت.

بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ، کڕین و فرۆشتنی ڤەیپ و جگەرەی ئەلکترۆنی لە هەرێمی کوردستان قەدەغەیە.

ڤەیپ، مێشکت تێکدەدات و خوێنبەرەکانت تەسک دەکاتەوە

ڤەیپ، مێشکت تێکدەدات و خوێنبەرەکانت تەسک دەکاتەوە