ساڵى پار شاره‌وانى ئه‌وه‌ى كردووه‌

نزیكەی 200 هەزار دار و گوڵ لە شاری هەولێر چاندراون

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى هه‌رێمى پلانى ساڵى رابردووى بۆ سه‌وزكردنى شارى هه‌ولێر ئاشكرا كرد و ده‌ڵێت له‌و ساڵه‌دا نزیكه‌ى 200 هه‌زار گوڵ و دارى جیاوازى چاندووه‌.

پلانه‌كه‌، بەمەبەستی زیادكردنی رێژەی سەوزاییه‌ لە شارەكان، ئه‌ویش داتاكانى ساڵى رابردووى له‌ هه‌ولێر ئاشكرا كردووه‌ كه‌ بریتی بووه‌ له‌ صاندنى زیاتر لە 131 هەزار داری جۆراوجۆر و زیاتر لە 65 هەزار گوڵ.

شاره‌وانى ده‌ڵێت، به‌ چاندنى ئه‌م دار و گوڵانه‌ ڕێژەی سەوزایی پایته‌خت گەیشتووەتە زیاتر لە 20% و هەوڵی بەرزكردنەوەی ئەو ڕێژەیە دەده‌ن.

ئه‌و دار و گوڵانه‌ چێندراوه‌ن به‌ورهه‌مى خۆماڵییه‌و لەلایەن هەر سێ نەمامگەكەی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر بەرهەم هێنراون و لەلایەن تیمەكانی ئەندازەی پاركەكانیشەوە بەپێی پلان لە چەندین شوێنی گشتی و جیاوازی نێو شاری هەولێر چاندراون.

جۆری دارەكان بریتین لە سیسەم، ئەلبیزیا، پێحوشتر، دەدۆنیا، واشنتۆن، برخت تەتۆنیا، ئەكاسیا و شمشار، جۆری گوڵەكانیش بریتین لە پەپوولە، گوڵەباغ، نادنیا، ئەشڕەفی، هیرۆپس، رۆز و چەندین جۆری دیكەی گوڵیش بەرهەم هێنراون و لە دوورگە ناوەندی و گەڕەکە نوێکان و شەقامە سەرەکییەکان و قوتابخانە و مزگەوت و نەخۆشخانەکان چێندراون.

زیاتر لە هەزار و 500 داری ئەلبیزیا و سیسەم دەچێندرێن

زیاتر لە هەزار و 500 داری ئەلبیزیا و سیسەم دەچێندرێن

زیاتر له‌ 800 دار و گوڵ له‌ پاركی شانه‌ده‌ر دەچێندرێن

زیاتر له‌ 800 دار و گوڵ له‌ پاركی شانه‌ده‌ر دەچێندرێن