7 بڕیارى بۆ پاراستنى ژینگه‌ ده‌ركرد

دهۆكیش قۆڵ و باسكی له‌ پاڵاوگه‌ نایاساییه‌كان هه‌ڵماڵى

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پارێزگاى دهۆک خۆى ساز و ئاماده‌ كردووه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ كار له‌سه‌ر پیسكردنى ژینگه‌ ده‌كه‌ن و له‌ناو ئه‌وانه‌شدا پاڵاوگه‌ نایاساییه‌كانن.

ئاماده‌كارییه‌كانى دهۆک دواى كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكى حكومه‌ت دێت كه‌ به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ژینگه‌ هه‌ولێر و دهۆک له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو، سازدرابوو.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14.1.2025 قایمقامى قه‌زاى سێمێل له‌سه‌ر راسپارده‌ى پارێزگارى دهۆک هه‌رچوار به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌كانى خانكێ، فایده‌، ته‌ناهى و مسێركێى كۆكرده‌وه‌ و ئه‌و بڕیارانه‌ى پێراگه‌یاند، كه‌ بۆ مه‌به‌ستى پاراستنى ژینگه‌ ده‌ركراون و پێویسته‌ جێبه‌جێ بكرێن.

دوێنێش بڕیارى داخستنى گرووپی پاڵاوگه‌كانى كواشێ درا كه‌ له‌ سنوورى قه‌زاى سێمێل 10 پڕۆژه‌ى جیاوازى هه‌یه‌.

زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ كه‌ به‌شداربوویه‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، به‌ 964ـى راگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ حه‌وت بڕیارى پارێزگار دراون پێویسته‌ هه‌موویان جێبه‌جێ بكرێن.

وتیشی، ” له‌سنوورى ناحیه‌دا هیچ پاڵاوگه‌یه‌كى نایاسایی و كارگه‌یه‌كمان نییه‌ و ئه‌و بڕیارانه‌ى په‌یوه‌ستیشن به‌ مۆلیده‌كان و ئۆتۆمبێل و سوتاندن و سوته‌مه‌نییه‌كان هه‌مووى جێبه‌جێ ده‌كه‌ین”.

ئه‌و بڕیارانه‌ى له‌باره‌ى پاراستنى ژینگه‌ بۆ سنوورى دهۆك دراون بریتین له‌ :

–     هه‌ ر پاڵاوگه‌یه‌كى نایاسایی مه‌رج و رێنماییه‌كانى كاركردنى نه‌بێت، پێویسته‌ دابخرێن

–     هه‌ر كارگه‌یه‌ك له‌ چوارچێوه‌ى مه‌رج و رێنماییه‌كان كارنه‌كات پێویسته‌ دابخرێن.

–     هەر ئامێرێك یان مۆلیدەیه‌ك دووكه‌ڵی هه‌بێت ده‌نگ ده‌ربكات پێویسته‌ دابخرێت.

–     هەموو جۆره‌ سوتەمەنییه‌ك كه‌ ده‌هێنرێته‌ ناو هه‌رێم و سنوورى پارێزگاى دهۆك پێویسته‌ كوالێتى و جۆره‌كانیان باش بێت به‌پێی ستانداردى وەزارەتى سامانه‌ سروشتییه‌كان بێت.

–     ئه‌و ئۆتۆممبێلانه‌ى دووكه‌ڵ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ رێكاریان له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته‌به‌ر.

–     نه‌هێشتنى ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ سه‌وزه‌ به‌ ئاوى پیس ئاو ده‌ده‌ن.

–     نه‌هێشتنى سووتاندنى گژوگیا له‌ناو باخچه‌ و بێستانه‌كان.

خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانى سێمێل خوارده‌مه...

خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانى سێمێل خوارده‌مه‌نى و كه‌لوپه‌لى ناوماڵیان پێدرا