کشتوکاڵی گەرمیان رێنمایی هەیە

جوتیارانی پاقلە و پاقلەمەنییەکان لەم رۆژانەدا ئاگاداری کۆپان بن

964+
ئەحمەد مستەفا

کۆپان، کە مێروویەکی بچوصکە و پێکهاتەیەکی نەرم و رەنگی جیاوازە، لەم رۆژانەدا لەسەر زۆربەی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان بڵاودەبێتەوە، بەو پێیەی شەربەتی رووەکەکان دەمژێت و خۆراکی پێدەخوات.

ئەوەش، دەبێتە هۆی لاوازبوونی گەشەی رووەکەکان و چرچبوونی گەڵاکان، هەروەک کاردەکات بۆ بەرهەمهێنانی مادەیەکی شیرینی هاوشێوەی هەنگوین، کە مێروولە و نەخۆشی کەڕوو دەهێنێتە ناوەوە.

کشتوکاڵی گەرمیان دەیەوێت جوتیارانی ئاگادار و ئاشنابن، ئەمڕۆ یەکشەممە 12.1.2025 لە بڵاوکراوەیەکدا کە وێنەیەکی گەشتووە بە 964 دەڵێت، دواخستنی رشاندنی قڕکەرەکە بۆ ماوەی دوو سێ رۆژ دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەم مێرووە بە تەواوی کێڵگەکەدا، لە هەمان کاتدا کۆنتڕۆڵکردنی هەموو رووەکەکان، چونکە ژمارەکانی بە خێرایی زۆر دەبن و زاوزێ دەکەن.

کشتوکاڵی گەرمیان داوا دەکات، جوتیاران دڵنیابن لەوەی کە رشاندنەکە بە شێوەیەکی وەرزی ئەنجام دەدرێت، هەر 10 رۆژ جارێک تایبەت بۆ پاقلە مەنییەکان، بۆ ئەوەی بتوانرێت مێرووەکان بە بەردەوامی لەناوببرێن لە کاتی رشاندنەکەدا دڵنیابن لەوەی کە گیراوەی رشاندنەکە دەگاتە ئەو شوێنانەی کە مێرووەکە لەناو رووەکەکەدا خۆی حەشارداوە، کە رووکاری خوارەوەی گەڵاکانە.

کۆپانەکان چەندین جۆر و رەنگیان هەیە، وەک رەش، قاوەیی، خۆڵەمێشی، و زەرد بە گشتی پەنادەبەنە سەر هەموو بەشەکانی رووەکەکان، بەڵام بە ژمارەیەکی زۆر لەسەر گەشەی گەنج و ناسک کۆببنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازبوون و شێواندنی گوڵ و لقە نوێیەکان، مەترسیدارترین شت لەسەر کۆپان ئەوەیە کە زیاتر لە 50%ی جۆرەکانی “ڤایرۆسی گواستنەوە” بۆ رووەک دەگوازێتەوە، بەو پێیەی خواردنی ئەو ڕووەکە دەخوات کە تووشی ڤایرۆسەکە بووە و دەیگوازێتەوە بۆ ناوەوەی.

لە بارەی شێوازی کۆنترۆڵکردن یان چارەسەرکردنی، کشتوکاڵی گەرمیان دەڵێت، کۆپان بە یەکێک لە ئاسانترین جۆرەکانی مێروو دادەنرێت بۆ کۆنترۆڵکردن، دەبێت بە یەکێک لەم مادانەی خوارەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت، ( ئەسیتامیپرید – ئەمیداکلۆپرید – کلۆرۆپیرۆفۆس – تیامیتۆکسام – دیمیتۆئات – پریمیکارب – فلۆنیکامید و مالاتیون) کە ئەو دەرمانانە لە نوسینگەکانی کشتوکاڵ هەن و ئەندازیاری تایبەتمەند بەکارهێنانی روون دەکاتەوە.

+964صورة من منصة (شبكة):