لە کەرکوک

منداڵێک سەگ پەلاماریدا و گیانی لەدەست دا

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە کەرکوک سەگی بێلانە پەلاماری منداڵێکی تەمەن 10 ساڵانەیان دا و منداڵەکە گیانی لەدەست دا.

سامان یابە بەرپرسی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک بە 964ـی وت، “منداڵێکی تەمەن 10 ساڵان بە ناوی ئەلەند ئەیمەن رەمزی، سەگی بێلانە پەلاماری دەموچاو و ران و چەند شوێنێکی دیکەی جەستەیان داوە و بە سەختی برینداریان کرد”.

“منداڵەکە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی ئازادی، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا”، سامان یابە وای وت.

ئاشکراشی کرد، منداڵەکە پۆلی سێ سەرەتاییە و رووداوەکە لە یەکەی نیشتەجێبونی جوان سیتی روویداوە.

بە پێی بەدواداچونی 964 چەند مانگێک پێش ئێستا و لە هەمان شوێن، منداڵێکی دیکە بەهۆی پەلاماردانی سەگی بێلانەوە گیانی لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

شوێنی دروستکردنی شێڵتەری سەگە بێلانەکانی کەرکوک گۆڕاو...

شوێنی دروستکردنی شێڵتەری سەگە بێلانەکانی کەرکوک گۆڕاوە

بەهۆی سەگی بێلانەوە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گی...

بەهۆی سەگی بێلانەوە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا