بوونی زیادەڕۆیی کارەکانی خاو کردووەتەوە

15%ـی پرۆژەی دروستکردنی تۆڕی ئاوەڕۆی سندوقی گوندی خەلیفاوا جێبەجێ کراوە

964+

توانا نەقی

لە مانگی ئابی ساڵوەی رابردووە دەست کراوە بە پرۆژەکە و تا ئێستا  زیاتر لە 15%ـی پرۆژەی دروستکردنی تۆڕی ئاوەڕۆی سندوقی گوندی خەلیفاوای سلێمانی جێبەجێ کراوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە،  پڕۆژەی دروستکردنی تۆڕی ئاوەڕۆی سندوقی گوندی خەلیفاوا لە سنووری ماستەرپلانی شاری سلێمانی لە  لە ٨ـی ئابی پارساڵ خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ئێستاشدا زیاتر لە 15%ی کارەکانی پڕۆژەکە ئەنجامدراوە.

دەشڵێت، بەهۆکاری ئەنجامدانی کاری زیادەڕەویی و دروستکردنی چەند خانوویەک لەسەر ڕێڕەوی ئاوەڕۆکە، تاڕادەیەک کارکردن لە پڕۆژەکە ئاستەنگی بۆ دروستبووە، دووجار نووسراو ئاڕاستەی پارێزگای سلێمانی کراوە بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ ئەو گرفتە تاوەکو تەواوی ئەو بڕگانەی کە ماون لەپڕۆژەکەدا لە کەمترین ماوەدا جێبەجێ بکرێت.

پڕۆژەی دروستکردنی تۆڕی ئاوەڕۆی گوندی خەلیفاوا لە جۆری دوو چاوی بۆکسییە و درێژییەکەی 600 مەتر دەبێت، ماوەی تەواوبوونی 450 ڕۆژە و گوژمەی ملیارێک و 999 ملیۆن و 791 هەزار دینار لەلایەن کۆمپانیای میراودەلەوە لەبەرامبەر پێدانی زەوی شارەوانی جێبەجێ دەکرێت.

شارەوانی دەڵێت، بەتەواوبوونی پرۆژەکە خزمەتێکی گەورە بە دانیشتووانی ئەو سنوورە دەگەیەنێت و لە رێگایەوە تۆڕی ئاوەڕۆی گوندەکە بە تۆڕی ئاوەڕۆی سەرەکی شاری سلێمانییەوە دەبەستێتەوە.

پڕۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆی سندوقی لە هەولێر دروست دەكرێ...

پڕۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆی سندوقی لە هەولێر دروست دەكرێت