هاوڵاتییەک پۆندێک دروست دەکات

“چیتر ئاژەڵە کێوییەکانی ناوچەی داودە تینوویان نابێت”

964+

سیروان خورشید- خورماتوو

هاوڵاتییەکى ناوچەى داودەى سنوورى خورماتوو کە پیشەى پێشمەرگەیە، سەرقاڵى دروستکردنى پۆندێکى گەورەیە و مەبەستیەتى لە وەرزى هاویندا ئاژەڵ و باڵندەکان لە تینووێتى پارێزراوبن.

پێشمەرگەکە ناوى هیوا جاسمە و لەسەر ئەرکى خۆى سەرقاڵى دروستکردنى پۆندەکەیە.

ئەم پۆندەی کە هیوا سەرقاڵى دروستکردنییەتى، لەقەدپاڵی چیاکانی ناوچەی داودەیە، درێژییەکەى 1000 مەترە و پانییەکەى 200 مەترە و دەشیەوێت بە نزیکەى 40 مەتر قوڵى بکات.

هیوا جاسم لە بارەى پۆندەکەوە بە 964ـى وت، “ماوەی هەفتەیەکە لەسەر ئەرکی خۆم بە شۆفڵ دەستم کردووە بە دروستکردنی پۆندەکە تا تەواو دەبێت یەک مانگى پێویستە و لە رابردووشدا چەندین پۆندی ترم دروست کردووە، بەڵام ئەمەیان گەورەترین پۆندی سنوورەکەیە و دەکەوێتە ناوەڕاستی ناوچەی داودەوە”.

پۆندەکە پشت بە ئاوى باران و چەم و رووبارەکان دەبەستێت بۆ پڕبوون

جەختیش دەکاتەوە، بە تەواو بوونى پۆندەکە ئاژەڵە کێوی و باڵندەکان لە تینوێتى هاوین رزگاریان دەبێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پێنج پۆندی نوێ دروست دەکرێت

پێنج پۆندی نوێ دروست دەکرێت