ئەلفوبێ یان خوێندووە

لە خورماڵ 17 خانم خۆیان لە نەخوێندەواری رزگار کرد

964+

ئەمەل ناجی – خورماڵ

لە یەکەم خولی نەھێشتنی نەخوێندەواریدا لە خورماڵ، کە رێکخراوی ژیار سازی کردبوو، بە ماوەی چوار مانگ و 20 رۆژ 17 خانم تێیدا بەشداربوون، سەرجەمیان بە سەرکەتوویی کۆتاییان بە خولەکە ھێنا.

ئەوان خۆیان لە نەخوێندەواری رزگارکرد، بڕوانامەی بەشداریکردنیشیان پێ بەخشرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.1.2025، ھێرۆ ئەحمەد، یەکێک لە مامۆستایانی خولەکە بە 964ی وت، لە ماوەی خولەکەدا، دوو مامۆستا بەردەوام لەگەڵ فێرخوازەکاندا بوون، زیاتر وانەی ئەلفوبێی کوردی وتراوەتەوە، چونکە لەم قۆناغەدا فێرخوازەکان زیاتر پێویستیان بەو وانەیە بووە.

ئەمە یەکەم خولی لەم شێوەیە، کە لەلایەن رێکخراوەکەوە سازبکرێت، مامۆستا هێرۆ وتی، خولی دووەمیشیان لەڕێیە و چاوەڕێی بەشداریکردنی فێرخواز دەکەن بۆ دەستپێکردنی.

ئەوان دەیانەوێ بەردەوامبن، ھەتا بتوانن خزمەت بە خانمانی ناوچەکەیان بکەن، رێکخراوی ژیار، رێکخراوێکی پەروەردەیی و ئایینیی قازانج نەویستە، سەرجەم چالاکییەکانی بە شێوەی خۆبەخشی ئەنجامدەدات.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

شارەوانی ناونوسینی پیشەوەرەکانی هەڵەبجە دەستپێدەکات

شارەوانی ناونوسینی پیشەوەرەکانی هەڵەبجە دەستپێدەکات

هونەرمەندێکی میللی هەڵەبجە بە خۆبەخشی ئاهەنگ دەگێڕێ

هونەرمەندێکی میللی هەڵەبجە بە خۆبەخشی ئاهەنگ دەگێڕێ