خوا بیدا ماڵی گەشت و سەیرانە

کەشوهەوای دوو رۆژی سەرەتای ساڵی تازە گونجاو و لەبارە

964+

شۆڕش قادری

دوو رۆژی سەرەتای ساڵی تازە کەشێکی گونجاو و لەباری هەیە و خوا بیدا، کەشی گەشت و سەیران و چوونەدەرەوەیە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 1.1.2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا، پلەی گەرماش هاوشێوەی دوێنێ دەبێت و گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ.

سبەی پێنجشەممەش، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە، خێرایی با لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 16 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی

دهۆک: 15 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی

سۆران: 11 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی

بەفر و باران دەبارێت

بەفر و باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێم: سبەینێش هەور و بارانە

کەشناسیی هەرێم: سبەینێش هەور و بارانە

کەشناسی سلێمانی: تیشکی سەرو وەنەوشەیی بۆ پێست و چاو زیا...

کەشناسی سلێمانی: تیشکی سەرو وەنەوشەیی بۆ پێست و چاو زیانی هەیە