"کێشەکە کۆمەڵایەتی بوو"
ئەو کەسەی لە کەرکوک ماڵی خەزووری سوتاند؛ پۆلیس گرتیان
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەو کەسەی لە چەند رۆژی رابردوو، بەهۆی “کێشەی کۆمەڵایەتییەوە” هێرشی کردە سەر ماڵە خەزوورانی لە گەڕەکی کوردستان “فەیلەقی”ی کەرکوک و ئاگر لە ماڵەکەیان کەوتەوە، پێش ئێستا پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند.
درەنگانی شەوی یەكشەممە لە گەڕەكی كوردستان-ی شاری كەركوك، زاوایەك بەهۆی جیابوونەوە لە هاوژینەكەی، ئاگری لە ماڵی خەزووری بەردا و تەواوی ماڵەكەی سوتان، دوای سوتاندنی ماڵەكەش بۆ شوێنێكی نادیار هەڵات.
پۆلیسی كەركوك ئەمشەو لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، بە كەمتر لە 48 كاتژمێر، توانرا ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بكرێت كە هەستابوو بە سووتاندی ماڵی خەزووری.
راشیگەیاندووە، تۆمەتبارەكە ئێستا بە ماددەی 342 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە.