1.1.2025
ساڵی 2025 لە هەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی خۆی دەستپێکرد
964+
ئەحمەد مستەفا
هەرێمی کوردستان؛ چووە نێو ساڵی 2025ی زاینی، ئێستا 1.1.2025، هاوڵاتیان لە شەقام و شوێنە گشتییەکان لە شارە جیاوازەکان بە یارییە ئاگرینییەکان و کۆبوونەوەیان، کەشێکی خۆش دەگوزەرێنن و پێشوازیی لە ساڵی نوێ دەکەن.
لە هەولێر لە بەردەم قەڵا، سلێمانی شەقامی سالم، هەڵەبجە کافێکان و لە دهۆکیش وا دەردەکەوێ خەڵک ئاهەنگی ئەمساڵیان بردووەتە زاخۆ و لەوێ لەلای پردی دەلال گۆرانی و هەڵپەڕکێیە.
دیمەنی ئەمشەوی هەولێر _ وێنە: ئالان حەمەدەمین
دیمەنی ئەمشەوی سلێمانی _ وێنە: زریان محەمەد