کەشوهەوا
نمەباران و بەفر لە شاخەکان دەبارێت
964+
توانا نەقی
پێشبینی کەشناسی ئەوەیە کە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاویەکانیش نمەباران و بەفر دەبارێت.
بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاویەکانى باکور و بەفرێکی کەم لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما ئاماژەی بوەکردووە، جێگری دەبێت و بەڵام سبەینێ کەمێ بەرزتر دەبەنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ
ئەمڕۆ یەک شەممە 29.12.2024
کەش/
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 10 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 9– 10 ) کم دەبێت.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 17 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 7 پلەى سیلیزى
سۆران : 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى