بەردەڕەش
بە رووداوی هاتوچۆ دایک و کچێک گیانیان لەدەست دا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
درەنگانی شەوی رابردوو لە سنووری قەزای بەردەڕەش بەهۆی رروداوێکی هاتوچۆ دایک و کچکێک گیانیان لەدەستدا و تەرمەکانیان لە پزیشکی دادی ئاکرێن.
لەسەر رێگای سەرەکی قەزای بەردەڕەش بۆ موسڵ لە نزیک گوندی دووبەردان، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دایک و کچێک گیانیان لەدەستدا و شوفێرەکەش بەسەختی برینداربووە و لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە لە فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک.
نێچیرڤان فەخرەدین وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاکرێ بە 964ـی وت، درەنگانی شەوی رابردوو تەرمی دایک و کچێک بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ گواستراونەتەوە ، کە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكەیان لە سەر رێگای بەردەڕەش لەنزیک گوندی دووبەردان گیانیان لەدەستدابوو.
وتیشی تەرمەکانیان لەپزیشکی دادی ئاکرێن و شۆفێرەکەش کە کوڕیانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی لە پارێزگای دهۆک کراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی