"عێراق و رێكخراوه‌كان فه‌رامۆشیان كردوون"
800 خێزانى ئاواره‌ى كه‌مپی سه‌رده‌شت له چیاى شنگال له دۆخێكی خراپدان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كه‌مپی سه‌رده‌شت له چیاى شنگال 800 خێزانى ئاواره هه‌ن 10 ساڵه له‌وێ ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، به‌ڵام به‌هۆى فه‌رامۆشكردنیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، ئێستا له دۆخێكی خراپی ژیان كردندان.
زۆرینه‌ى ئه‌م خێزانانه خه‌ڵكی ناحیه‌ى گردعوزێرن و به‌هۆى نه‌مانى خانوه‌كانیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته سه‌ر زێدی خۆیان و ئێستاش به‌شێكی زۆریان له‌و كه‌مپه له‌ژێر خێوه‌تدا ده‌ژین.
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق بڕیاری داخستنى كه‌مپه‌كانى دا و ئاواره‌كانى نارده‌وه بۆ زێدى خۆیان به‌ڵام ته‌نیا چه‌ند خێزانێكی كه‌مى له‌و كه‌مپه گه‌ڕانده‌وه و ئه‌وه‌ى ئێستاش لێى ماون، فه‌رامۆشی كردوون.
عه‌لى شه‌مۆ، چالاكوان و به‌رپرسى گروپى نوورەنگ له كه‌مپى سه‌رده‌شت به 964ـى راگه‌یاند، دۆخى ژیانى ئه‌م ئاوارانه له‌وپه‌ڕى خراپیدایه و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له‌لایه‌ن هیچ رێكخراوێكه‌وه هاوكارى نه‌كراون.
وتیشی “دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى كۆچبه‌رانى عێراق ته‌نیا 200 خێزانى له‌و كه‌مپه گه‌ڕانده‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى بڕى چوار ملیۆن دینارهكهشیان پێبدات، بۆیه ئه‌وانه‌ى ئێستاش له‌و كه‌مپه ماون ناتوانن سوودمه‌ندى ئه‌و چوارملیۆنه بن”.
عه‌لى و هاوڕێكانى ماوه‌ى نۆ ساڵه به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش له‌رێگه‌ى ئه‌م گروپهیانهوه خزمه‌ت به ئاواره‌كانى ئه‌م كه‌مپه ده‌كه‌ن ده‌ڵێت، ئاواره‌كان له‌م وه‌رزى زستانه پێویستیان به نه‌وتى سپی و سۆبا و به‌تانی هه‌یه، ناوه‌ندێكی بچووكى ته‌ندروستیشیان هه‌یه به‌ڵام له خزمه‌تگوزاریدا زۆر لاوازه، ئه‌و دوو قوتابخانهیهى له‌ناو كهمپهكهشن به‌هه‌مان شێوه نه‌وتیان نییه.
ده‌شڵێت “بانگه‌واز بۆ كه‌سایه‌تى و سه‌رمایه‌دار و رێكخراوه مرۆییه‌كان ده‌كه‌ین بێن به‌هاناى ئه‌م خێزانه ئاوارانه بێن و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ن”.
له رۆژى 3.8.2014 كاتێك چه‌كدارانى داعش هێرشیان كرده سه‌ر قه‌زاى شنگال و قهتلوعامێكی زۆرى خه‌ڵكه‌كه‌یان كرد، ئه‌م هاوڵاتیانه‌ى ناحیه‌ى گردعوزێریش له ترسی قه‌تلوعام كردن ماڵه‌كانیان به‌جێهێشت و له‌و كه‌مپه‌ى سه‌ر چیاى شنگال نیشته‌جێ بوون.