مامەڵەی دراو ناکرێ
شەوکەتی مەلا دوو رۆژ بازاڕەکەیان دادەخەن
964+
ئەحمەد مستەفا
ئیدارەی بازاڕ و ئەنجومەنی بازاڕی شەوکەتی مەلا بڕیاریاندا، بۆ رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، بازاڕەکەیان دابخەن و ئاڵوگۆڕی دراوی تێدا نەکرێ.
بازاڕەکە لە ناوچەی خانەقای سلێمانییە و بەرامبەر بە بازاڕی کۆنی دراوی سلێمانییە، دەیان نوسینگەی حەواڵە و گۆڕینەوەی دراوی تێدایە.
داخستنی بازاڕەکەیان بۆ پشووی سەری ساڵە، بازاڕەکە ئەمڕۆ شەممە 28.12.2024 لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی بە 964 گەیشتووە دەڵێت، رۆژانی 1-2.1.2025 ( چوارشەممە و پێنجشەممە) پشووە لە بازاڕی شەوکەتی مەلا و بازاڕەکە دادەخرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە بە بۆنەی پشووەکانی سەری ساڵ، دامەزراوە حکومییەکان لە 25.12.2025 پشوویان راگەیاندووە، بۆ رێکەوتی زاینی جیهان رۆژی چوارشەممە دەچێتە ساڵی 2025 و بۆنەی تایبەت و کۆمەڵایەتی جیاواز بەڕێوەدەچێ.