دوایین سه‌به‌تەى خۆراكى ئه‌مساڵه
دابه‌شكردنى چه‌ند ماده‌یه‌كى خۆراكی سه‌به‌ته‌ى نۆیه‌م ده‌كه‌وێته دواى سه‌ری ساڵه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
خۆراكى هه‌ولێر ده‌ڵێت، ده‌ستیان به‌دابه‌شكردنى نۆیه‌م و كۆتا به‌شه خۆراكى ئه‌مساڵ كردووه، به‌ڵام زۆرینه‌ى ماده‌كان دابه‌شكردنه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته دواى سه‌رى ساڵ.
بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکى هەولێر هاوڵاتیان و بریکارانی خۆراک ئاگاداردەکاتەوە نۆیه‌م به‌شه خۆراك كه ده‌ستیان به‌دابه‌شكردنى كردووه لەسەر لیستی مانگی 12ـى 2024 ـه و به‌ڵام به‌هۆى جه‌ردى سه‌رى ساڵ دوو ماده خۆراكیان ده‌كه‌وێته دواى هه‌فته‌ى داهاتوو واتا دواى سه‌رى ساڵى نوێ.
ماده‌كانى برنج، شەکر، نیسک و ئارینۆکیان 100% دابەشکردووە، تەنیا ماده‌كانى زەیت و دۆشاوی تەماتە دابه‌شكردنه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته دواى ساڵى نوێ .
ئه‌م ماده‌ى بۆ سه‌به‌ته‌ى نۆیه‌م دابه‌شده‌كرێن، بریتین له زیتى الدار یه‌ک لیتر، شه‌كر یه‌ك كیلۆگرام، برنج سێ كیلۆگرام، نیسك 500 گرام، ئارینۆك 500 گرام و د‌وشاوى ته‌ماته 400 گرام بۆ هه‌ر كه‌سێك.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كردووه، له بنکەکانی دەورووبەرى هه‌ولێر كه بنكه‌كانى 213، 214، 215، 216، 220و 221 ده‌گرێته‌وه ته‌نیا ماده‌ى برنجیان بۆ دابه‌شكراوه و پێنج ماده‌كه‌ى دیكه‌ش ده‌كه‌وێته دواى سه‌رى ساڵ.
پێشتر، دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر به 964ـى وتبوو، ئه‌مساڵ له عێراقدا ته‌نیا نۆ به‌شه‌خۆراك دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و بودجه‌یه‌ى بۆ به‌شه‌خۆراك له عێراق داندابوو خۆراك دابینكراوه..
وتیشی “به‌پێی بودجه‌ى دابینكراو ده‌بوایه ئه‌مساڵ ته‌نیا هه‌شت به‌شه‌خۆراك له عێراق و هه‌رێم دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام له به‌غدا كرایه نۆ به‌ش و ساڵى پاریش ته‌نیا 10 به‌شه‌خۆراك دابه‌ش كرابوون.