"لەناو ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەیان لێکراوە"
لە سلێمانی تەقە لە کوڕ و باوکێک کرا و بریندار کران
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
کەمێک لەمەوبەر لەسەر رێگای تاسڵوجە – سلێمانی و لە نزیک باخی بەختیاری تەقە لە کوڕ و باوکێک کرا و بریندار کران.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە 964ـی وت، “ئەمشەو یەکشەممە 22.12.2024 لە نزیک باخی بەختیاری، لەناو ئۆتۆمبێلێکەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی دیکە کراوە و دوو کەس بریندار بوون”.
باسی لەوەش کرد، ئەو دوو کەسەی بریندارن کوڕ و باوکن و فیشەک بەر قاچیان کەوتووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون، باری تەندروستیشیان جێگیرە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، تا ئێستا لەسەر رووداوەکە کەس دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵینەوەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری