گەرمیان و سلێمانى
لەسەر راوکردن و داربڕین پێنج کەس دەستگیرکران
964+
وریا فەتاح
لە سنوورى سیتەک و کەلار، لەلایەن پۆلیسى دارستانەوە پێنج کەس لەسەر راوکردنى نایاسایى و داربڕین دەستگیرکران.
پۆلیسی دارستان و ژینگەى گەرمیان بڵاوى کردەوە، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کەلار لە دەرچونێکیاندا بۆ سەر رووباری سیروان نزیک گەڕەکی گازینۆ هەستان بەدەستگیرکردنی چوار هاوڵاتى کە بە شێوەیەکى نایاسایى بە کارەبا خەریکى راوکردنى ماسى بوون.
وەک ئەوەى خراوەتەڕوو، یەک کەڵەک و یەک مۆلیدەى کارەبایى و ئۆتۆمبێلێک و 20 ماسى راوکراو کە بە راوچییەکان بووە، دەستیان بەسەرداگیراوە.
جەختیش لەوە کراوەتەوە کە پەڕاوى یاسایى بۆ راوچییەکان دەرچووە و رووبەڕووى دادگا کراونەتەوە.
لاى خۆیەوە پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند کە لە سنوورى گوندى چنگیان هەڵساوە بە بڕینى دار بەشێوەیەکى نایاسایى.