نوێنه‌رى مامۆستایان: "هه‌ڵوێستمان ده‌بێت"
پێدانى سێ موچه به مامۆستایانى گرێبه‌ست ره‌تده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌نگۆی پێدانى سێ موچه بۆ مامۆستایانى گرێبه‌ست (وانه‌بێژانى پێشوو) له‌لایه‌ن نوێنه‌ره‌كه‌یانه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه ته‌نیا ده‌نگۆى هه‌ندێك كه‌ناڵ و سۆشیاڵ میدیاكانه.
وابڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ موچه‌ى مانگى 10 موچه‌ى مانگه‌كانى 7 و 8 ـى مامۆستایانى گرێبه‌ستیش دابه‌ش ده‌كرێت.
عه‌لى ره‌ئوف، كه خۆى وه‌ك نوێنه‌رى گشتى مامۆستایانى گرێبه‌ست ناساندووه، بۆ 964 ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ره‌تكرده‌وه و ده‌ڵێت “هیچ ئاسۆیه‌ك دیار نییه هیچ موچه‌یه‌كیان پێبدرێت.
وتیشی “تا ئێستا دیار نییه كه‌ى موچه‌ى مانگه‌كانى 7 و 8 ـى ئه‌مساڵمان پێده‌درێت، چ جاى دابه‌شكردنى سێ موچه”.
له مانگى 7 تا ئه‌م مانگی 12یە، مامۆستایانى گرێبه‌ست ته‌نیا یه‌ك موچه‌یان پێدراوه.
“چاوه‌ڕێى رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده موچه‌ى مامۆستایانى گرێبه‌ستیش دابه‌ش بكرێت، كه نازانین چه‌ند موچه‌یه، ده‌نا هه‌ڵوێستمان ده‌بێت” عه‌لى ره‌ئوف وای وت.
به قسه‌ى نوێنه‌رانى مامۆستایانى گرێبه‌ست، له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه هیچ بڕیارێك نییه بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگه‌كانى 7 و 8 و 10 به‌یه‌كه‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ى بڵاوده‌كرێته‌وه بێ بنه‌مایه.