قەزای خەلیفان

مامۆستایانی قوتابخانەیەک هەموویان یەک جۆر جل دەپۆشن

964+

ژوولی عەدنان

لە قەزای خەلیفان مامۆستایانی قوتابخانەی سێناوە هەموویان یەک جۆر جل دەپۆشن و ناوبانگایان لە ناوچەکە پەیدا کردووە.

ستافی قوتابخانەکە بە بەڕێوەبەر و مامۆستاوە بە قات و ریباتی شینی تۆخ و قەمیسی سپییەوە هەموو رۆژێک دەست دەکەن بە وانەوتنەوە و بەجێگەیاندنی ئەرکی پەروەردە و فێرکردنی قوتابیان.

ئەحمەد محەمەدئەمین بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران بۆ 964 وتی، ”ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران هیچ جۆرە رێنماییەکمان بە قوتابخانەکان نەداوە سەبارەت بە یەکپۆشی مامۆستایان، مامۆستایانی قوتابخانەی سێناوە بە ئارەزوومەندانە یەک جۆر جل دەپۆشن”.

هەروەها دەڵێت، ”ئەوە کارێکی جوانە، بەڵام ناکرێت گشتگیر بکرێت”.

بۆ دوو نمرەی قوتابییەک پەروەردەی سۆران لیژنەی بەدوادا...

بۆ دوو نمرەی قوتابییەک پەروەردەی سۆران لیژنەی بەدواداچوونی دروستکرد

لە سۆران پەروەردەی ژینگەیی لە قوتابخانەکان پێشکەش دەک...

لە سۆران پەروەردەی ژینگەیی لە قوتابخانەکان پێشکەش دەکرێت