کوژانەوەی گشتی روویدابوو

دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

دوای نزیکەی حەوت کاتژمێر لە کوژانەوەی گشتی، دۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ئاساییبووەوە و سەرجەم یەکەکانی وێستگەی بەرهەمهێنان کەوتنەوە کار.

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هۆی گرفتی هەناردەی غاز، کوژانەوەی گشتیی کارەبا روویدا، تیمەکانی کارەبا توانیویان کێشەکە چارسەر بکەن و دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە.

لە کاتژمێر 4:30 خولەی بەیانی ئەمڕۆوە بەهۆی لێچوونی غاز و نەچوونی بۆ وێستگەکان، بەرهەمهێنانی کارەبا وەستا و کوژانەوەی گشتی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان روویداوە.

پێشتریش لە رێکەوتی 1.12.2023، کارەبای هەرێم رووبەڕووی کوژانەوەی گشتی Shut Down هات و بەمەش کارەبای نیشتیمانی لە هەموو هەرێمی کوردستان پچڕا، رۆژێک دواتر کێشەکە چارەسەر کرا.

لەگەڵ دەستپێکی وەرزی زستان کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەمیانکردووە، وەزارەتی کارەبا دەڵێت لە وەرزی سەمادا خواست لەسەر کارەبا شەش هەزار مێگاواتی تێدەپەڕێنێت، لە کاتێکدا بەرهەمهێنان تەنیا سێ هەزار مێگاواتە و زیادکردنی بەرهەمیش پێویستی بە سووتەمەنی و بوودجە هەیە.

رەشەبا کارەبای بەشێک لە گوندەکانی سنووری بنگردی بڕی  

رەشەبا کارەبای بەشێک لە گوندەکانی سنووری بنگردی بڕی