''بەرژەوەندی حیزبی تێبپەڕێنن و یەکگرتووبن''

مەزڵوم عەبدی دەرگایەکی گرنگی کردەوە و پەیامێکی بۆ هێزە کوردییەکانی سوریا نارد

+964

ژووری هەواڵ

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە هێزی باڵادەستە لە خۆرئاوای کوردستان لەسەر ئێکس پەیامێکی بۆ هێزە کوردییەکانی سوریا ناردووەو نوسیویەتی ”پێویستی مێژوویی داوا دەکات هەمووان یەکگرتوو بن”.

مەزڵوم عەبدی نوسیویەتی ”یەکگرتووی کورد لە سوریا بووەتە پێویستییەکی مێژوویی، داوا لە هەموو لایەنە کوردییەکان دەکەین دەستبەرداری بەرژەوەندی حیزبی ببن بچن بەدەم داواکاری خەڵکەوە بۆ گفتوگۆو یەکخستنی هەڵوێستەکان، داوا لە هەموو لایەک دەکەم بە ئەرێنی بچن بەپیر ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ یەکگرتوویی کورد”.

ئەوانەی چاودێری رەوشی رۆژئاوای کوردستان دەکەن ئەم پەیامەی بەگرنگ دەبینن و بە رێگایەکی دەبینن بۆ کردنەوەی دەرگای گفتوگۆو پێکهاتن لەنێوان هێزە کوردییەکان.

لە رۆژئاوای کوردستان هێزی چەکداری باڵادەست هێزەکانی سوریای دیموکراتن، حیزبی باڵادەستیش پارتی یەکێتی دیموکراتییە (پەیەدە)، بەڵام ئەمان چەند ساڵە لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا (ئەنەکەسە) ناکۆکییان هەیە، لەوە دەچێت ئەم پەیامەی عەبدی و هەڵوێستەکانی ئەم چەند رۆژەیان ئاوێک بکات بەو ئاگرەداو هەموو هێزە کوردییەکان بە یەک ئەجێنداوە رووبکەنە دیمەشق.

مەزڵوم عەبدی: بەبێ ئیدارەی خۆسەر كێشەی سوریا چارەسەر ن...

مەزڵوم عەبدی: بەبێ ئیدارەی خۆسەر كێشەی سوریا چارەسەر نابێت