بەڕێوەبەرەکان بنێرن

وانەبێژەکانی شارەزوور سبەی دوو مەعاش وەردەگرن

964+

ئەحمەد مستەفا

پەروەردەی شارەزوور داوا دەکات، بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانانەی مامۆستای وانەبێژیان هەیە، سبەی بچن موچەی مانگی حەوت و هەشت-یان بۆ وەربگرن.

بڕی هەر مەعاشێک 400 هەزار دینارە.

پەروەردەی شارەکە، ئەمشەو 14.12.2024 لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێ، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرەکان دەکەین، سبەینێ 15.12.2024 کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ سەردانیان بکەن.

ئامانجی بانگهێشت کردنی ئەو بەڕێوەبەرانە بۆ ئەوەیە تا سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن، وە مەعاشی وانەبێژانیان بۆ هەردوو مانگی (7 و 8 )ی ئەمساڵ پێ بدەن و ئەوانیش بیگەیەنن بە مامۆستاکانیان.

پەروەردە دەڵێ، تەنیا بەڕێوەبەر دەتوانێت سەردان بکات و موچەی کەس بەکەس نادرێت.

مامەڵەی دامەزراندنی وانەبێژان لە زانکۆی پۆلەتەکنیکی س...

مامەڵەی دامەزراندنی وانەبێژان لە زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی دەستیپێکرد

وانەبێژانی کوردستان و مامۆستایانی کەرکوک هەڕەشە دەکەن

وانەبێژانی کوردستان و مامۆستایانی کەرکوک هەڕەشە دەکەن