لە سنووری قەزای بەردەڕەش

رووداوێكى هاتوچۆ ژیانى له‌ گه‌نجێك سه‌نده‌وه‌ و دووانیشی بریندار كرد

964+
هیڤی دێوالی – دهۆک

لە سنووری قەزای بەردەڕەش بەهۆی روداوێکی هاتوچۆ، گەنجێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش بریندارن.

رووداوه‌كه‌ ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2024.12.14 ، لە نزیک چوارڕیانی سێکانا بووه‌ ، پێكدادانى دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت بووه‌.

چواریانى سێکانا لە نزیک گوندی دوبەردانی قەزای بەردەڕەشە لە پارێزگای دهۆک .

نێچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاکرێ بە 964ـی وت، ئه‌و گەنجه‌ی گیانى له‌ده‌ستداوه‌ ته‌مه‌نى 30 ساڵه‌ و به‌ناوى حەبەش عەبدوڵا، ته‌رمه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى ئاكرێ كراوه‌.

وتیشی “دوو كه‌سه‌ بریندارەكه‌ش تەندروستیان جێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکدان”.

پێداچوونەوە: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

‌له‌ رووداوێكى هاتوچۆ 9 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زی...

‌له‌ رووداوێكى هاتوچۆ 9 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ 20 كه‌سیش برینداربوون