54 رۆژە بێ موچەن
سەندیکای تەندروستی لەگەڵ بایکۆتی بەشە هەستیارەکان نییە
964+
ئەحمەد مستەفا
سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی، بایکۆت مافی کارمەندانی کەرتی تەندروستی شارەکە دەزانی و ناڕاستەوخۆ دەڵێت، جگە لە بایکۆتی کارمەندان لە شوێنە هەستیارەکان.
ئەمڕۆ شەممە 14.12.2024، هاوژین عوسمان سەرۆکی لقی سلێمانی/ سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لە فەیسبووکی خۆی نوسیوویەتی، ئەمڕۆ 54 رۆژە هیچ موچەیەک دابەش نەکراوە و حکومەت ئەمساڵ سێ موچە قەرزارە.
دەشڵێت، بۆیە جگە لە شوێنە هەستیارەکان، کارمەندان و فەرمانبەرانی تەندرووستی مافی خۆیانە بایکۆتی كاركردن لە ناوەندە تەندرووستییەکان بکەن، ئەوە لە کاتێکدایە، بە نزیکەی سێ مانگ موچەی موچەخۆانی هەرێم دابەشنەکراوە و دوایین موچەش کە دابەشکرا، موچەی مانگی نۆ بوو.
لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی دابەشنەكردنی موچەوە، دەرگای زۆربەی قوتابخانەكانی سلێمانی داخران و لە ئێستاشدا زۆربەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی سلێمانی بایكۆتیان راگەیاندووە.
دیمەنی بڵاوکراوەکەی هاوژین عوسمان؛