دوکانێکی زێڕەنگەر - وێنە: ئەرشیفی 964
هەر مسقاڵێک نزیکەی 20 هەزار دیناری لێبۆوە
تازە زاواکان خەنی دەبن؛ نرخی زێڕ روو لە دابەزینە
964+
شۆڕش قادری
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو نرخی زێڕ رووی لە بەرزبوونەوە کرد، ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و هەر مسقاڵێک زێڕ، نزیکەی 20 هەزار دیناری لێبووەوە.
ئەمڕۆ شەممە 14.12.2024، نرخى یەک ئۆنسەى زێڕ لە بازاڕى جیهانیدا بۆ 2649 دۆلار دابەزی، لە کاتێکدا رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بە 2717 دۆلار بوو.
سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر، بۆ ئەمڕۆ نرخى زێڕى بەم شێوەیە دیارى کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 645 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 592 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 565 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 485 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.