زیاتر لە 125 ملیار دینارە
کۆتا بڕەپارەی جوتیارانی هەرێم لە بەغدا کرایە چەک
964+
ژووری هەواڵ
حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بە خەرجکردنی کۆتا بڕەپارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و کردوویەتی بە چەک، وەزارەتی بازرگانی هەرێمیش دەڵێت، ئەمڕۆ پارەکە دەگاتە دەستمان و لە ماوەی 72 کاتژمێردا دەست بە دابەشکردنی دەکەین.
ئەمڕۆ شەممە 14.12.2024، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، ئەمڕۆ چەکی کۆتا بڕەپارەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵی 2024 دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم کە بڕەکەی 125 ملیار و 825 ملیۆن و 997 هەزار دینارە.
پارەکە بەم جۆرە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت و پارێزگای هەڵەبجەش وەک بەشێک لە پارێزگای سلێمانی دیاریکراوە:
سلێمانی: 47 ملیار و 642 ملیۆن و 421 هەزار دینار
هەولێر: 44 ملیار و 45 ملیۆن و 43 هەزار دینار
دهۆک: 34 ملیار و 165 ملیۆن و 533 هەزار دینار