رێنمایی نوێی سعودیە
پێش ئەوەی بچن بۆ حەج دەبێت پشکنینی لیاقە ئەنجامبدەن
964+
ژووری هەواڵ
تەندروستی هەولێر رێنماییەکی نوێی وڵاتی سعودیەی بۆ ئەو هاوڵاتییانە بڵاوکردووەتەوە کە بۆ وەرزی نوێ فەریزی حەج ئەنجامدەدەن و دەڵێت، دەبێت پشکنینی لیاقە ئەنجامبدەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11.12.2024، بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، ئەو کەسانەی بەمەبەستی بەجێگەیاندی فەریزەی حەج و ماڵی خودا دەچنە سعودیە، دەبێت پشکنینی لاشەیی، واتا پشکنینی لیاقەیان بۆ ئەنجامبدرێت، ئینجا دەتوانن فەریزەی حەج ئەنجام بدەن.
بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەو رێنماییە و ئامادەکاری و دانانی تیمەکانی کوتان و پشکنین، ئەمڕۆ تیمێکی تەندروستی هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ئاوقاف و حەج و عمرە کۆبوونەوە.
بۆ وەرزی نوێی حەج، ژمارەی حاجیانی کوردستان بە گشتیی، لە چوار هەزار و 685 کەسەوە بۆ پێنج هەزار و 120 کەس زیاد کراوە.
ئەم ژمارەیە بەگوێرەی رێنماییەکانی سعودیە رێکخراوە کە بۆ هەر ملیۆن کەس، هەزار کەس دیاریکراوە.