لەسەر نەخۆشیەکەی

پەرواز چیرۆکی فیلمەکەی بۆ 964 ئاشکرا دەکات

+964
پەری ساڵح

بۆ یەکەمینجار پەرواز حسێن چیرۆکی فیلمە دیکۆمێنتاریەکەی بۆ 964 ئاشکرا دەکات.

دوای تووشبوونی بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە قورسەی ژیانی، پەرواز حسێن تەواوی چیرۆکەکەی دەکاتە فیلمێکی دیکۆمێنتاری بەناوی  لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “تێدەپەڕێت ناوی فیلمەکەیە و هەر لە سەرەتاکانی تووشبوونم بە نەخۆشیەکە و پشکنین و قۆناغەکانی وەرگرتنی چارەسەر لەناو فیلمەکەدا دەگێڕمەوە، بەشێک لە ڤیدیۆکان لەناو نەخۆشخانە تۆمارکراون، نیشاندانی چەندین رووداو بابەت و بەسەرهاتی شێرپەنجەی کۆڵۆنە “.

فیلمەکە لە دەرهێنانی رێگا بەرزنجیە، چیرۆک و رووداوەکان لەناو نەخۆشخانە و دەرەوەی نەخۆشخانە لەناو فیلمەکە باس دەکات، بەشێکی بە مۆبایل وێنەگیراوە و بەمزوانە لە چەناڵ یوتوبەکەی خۆی بڵاویدەکاتەوە..

بەرلە نزیکەی هەشت مانگ پەرواز حوسێن لە سۆشیال میدیا بڵاویکردەوە، تووشی شێرپەنجە بووە و لە ئەڵمانیا لە ژێری چاودێری پزیشکدایە و چارەسەر وەردەگرێت، هەفتەیەک پێش ئێستا گەڕایەوە کوردستان و رایگەیاند، نەخۆشیەکەی تێپەڕاندووە.

پەرواز حسێن، لە ساڵی 1989 لە شاری رانیە لە دایكبووە، دایکی دوو کچە، ساڵی 2013 بەشداری بەرنامەی بەناوبانگی عەرەب ئایدڵی کرد، لەو ساڵەوە وەک ئەستێرەیەکی دیار دەرکەوت و لە کوردستان و لەناو وڵاتانی عەرەبیش ناوبانگێکی زۆری هەیە.

گۆران ساڵح لەگەڵ پەرواز حوسێن دەركەوتەوە

گۆران ساڵح لەگەڵ پەرواز حوسێن دەركەوتەوە