لە دێرەزوور

هەڵگرانی ئاڵا رەشەکە شەش کارمەندی نەوتیان کوشت

964+
ئەحمەد مستەفا

ژمارەیەک چەکداری داع*ش کە ناسنامەیان بۆ روانگەی سوری یەکلابووەتەوە، هێرشیان كردە سەر كێڵگەی نەوتی تەیم لە سنووری دێرەزوور و شەش كارمەندی كێڵگەكەیان كوشت.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئەمڕۆ چوارشەممە 11.12.2024 بڵاوی كردەوە، ژمارەیەک چەکداری رێکخراوی داعش هێرشیان كردە سەر كێڵگەی نەوتی تەیم لە سنووری دێرەزوور و شەش كارمەندی كێڵگەكەیان كوشتووە.

باس لەوەشكراوە، هێرشی چەکدارەکان لەم دواییانەدا زیادی كردووە، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ ئەو جموجۆڵە سەربازییانەی لە ناوچەكەدا روودەدات، هەروەک ئەو هێرشە دوای ئۆپەراسیۆنەكانی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ سەر چەکدارانی داعش دێت لە بیابانەكانی سوریا.

روانگەی سوریا، دەربارەی زیانی چەکدارانی رێکخراوەکە دەڵێ، لە سەرەتای ساڵی 2024 ەوە كوژراوانی چەکدارانیی داعش، بەهۆی هێرشی هاوپەیمانانەوە گەیشتووەتە661 چەکدار.

نووسینگەی رزگارکردنی ئێزدییەكان چاوى خستووه‌ته‌ سه‌...

نووسینگەی رزگارکردنی ئێزدییەكان چاوى خستووه‌ته‌ سه‌ر به‌ندیخانه‌كانى سوریا

یەکەمین کۆبوونەوەی حکومەتی کاتی سوریا ئەنجامدرا

یەکەمین کۆبوونەوەی حکومەتی کاتی سوریا ئەنجامدرا

964 زانیاری نوێ له‌باره‌ى چاره‌نووسی ئه‌و پێشمه‌رگه...

964 زانیاری نوێ له‌باره‌ى چاره‌نووسی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ى له‌ زیندانه‌كانى سوریا ده‌ركه‌وتووه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌