ئەمڕۆ گەرمە و هیچ لەگۆڕێ نییە
بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
964+
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، بەڵام بۆ سبەینێ پێشبینی بەفر و باران لەئارادایە، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە 11.12.2024 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش بەروارد بە دوێنێ کەمێک بەرز دەبێتەوە.
هاوکات دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سبەی پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێک جاریش هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها ئەگەری بەفربارین هەیە لە ناوچە شاخاویى و بەرزەکان و پلەی گەرماش نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ پێنج شەممە:
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی