"ساڵێک ماوەیان بۆ داناوە"
لە ئاکرێ 144 پارچە جگەر دەستی بەسەرداگیرا
964+
ئەحمەد مستەفا
لە ئاکرێ 144 پارچە جگەری ئامادەکراو دەستی بەسەردا گیرا، کە قەدەغە کراو بووە و لەسەر بەرواری بەسەرچوونیشی نوسراوە تا یەک ساڵ دەتوانرێت بەکاربهێنرێ.
ئەمڕۆ سێشەممە 10.12.2024، قایمقامیەتی قەزای ئاکرێ لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، 144 پارچە جگەرەکە لە لایەن لیژنەی چاودێری بازاڕ و لە چوارچێوەی بەدواداچوونەکان پێی زانراوە و دەستی بەسەردا گیراوە.
جگەرە دەست بەسەردا گیراوەکە، لەسەری نوسراوە تورکییە و لەنێوان 13.5.2024 بۆ 12.5.2025 بەکاردەهێنرێ و کێشەکەشی 450 گرامە.
قایمقامیەت باسی لەوەکردووە، لە بازگەیەکی ئاکرێ لیژنەی چاودێری بازاڕ، بەهاوکاری دەزگا ئەمنییەکان دەستی بەسەرداگیراوە، بە گوێرەی رێنماییەکانی لەشکر حەمید، پزیشکی خۆراک، جگەر ئامێری پاڵاوتنە لە لەشی ئاژەڵ یان مریشكدا، هەموو ئەو هۆرمۆن و دەرمانەی كە دەدرێت بەئاژەڵەكە یان مریشكەكە تێیدا كۆدەبێتەوە، ژەهر لەلەشدا كۆدەكاتەوە، پێویستە دڵنیایی هەبێت ئەو ئاژەڵە یان مریشكە ماوەیەكە هۆرمۆن و دەرمانی پێنەدراوە ئینجا بخورێت.
ئەو جگە لەوەی ئەو پزیشکە دەڵێت، جگەری بەستوی هاوردە گونجاو تەندروست نییە، چونكە رێژەیەكی زۆر نیتراتی سۆدیۆمی تێدایە کە لە هەندێک باردا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.
دیمەنی جگەرە دەستبەسەردا گیراوەکان؛